کورتە فیلمی پێیە پیسەکان هەڵبژاردەی فستیواڵی lift off

(0) / / فرهنگی / زایەڵە پێیە پیسەکان هونەر فیلم


Jun 10, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ کورتە فیلمی (پێیە پیسەکان) بەرهەمی بنکەی هونەری پارێزگای کوردستان و بە نووسەری و دەرهێنەری (ئازەر مەنسووری) وەکوو فیلمی هەڵبژاردەی سیازدەیەمین فستیواڵی نێونەتەوەیی فیلمی lift off ی بەریتانیا، ناسێندرا.

ئارمانی نەسروڵاهی جێگری سەرۆکی بنکەی کەلتووری و هونەری پارێزگای کوردستان و لە شاری سنە ڕایگەیاندووە: کورتە فیلمی 100 چرکەساتی پێیە پیسەکان و یەکێک لە بەرهەمەکانی بنکەی هونەری و کەلتووری پارێزگای کوردستان لەبارەی کێشە کۆمەڵایەتییەکانە کە دەنێو کومەڵگادا بوونیان هەیە.

خاتوو ئازەر مەنسووری لە ساڵەکانی 1385ی هەتاوی کاری هونەری خۆی لە پێشکەشکاری و نووسەرییەوە دەست پێکرد و بە هۆی هۆگربوونی بە کاری سینەما و فیلم سازی لە ساڵەکانی 1390ی هەتاویدا پاش کۆتایی هاتن بە خوێندنی لە لێژنەی سینەمایی لاوانی شاری سنە، دەستی کردووە بە کار و چالاکی بەرهەمهێنانی فیلم و تا ئێستاش بەشداری نزیکەی 20   فستیواڵی  نێونەتەوەیی کردووە.