مه‌دحه‌ت كاكه‌یی خانویه‌كی كه‌له‌پوری نۆژه‌نده‌كاته‌وه
/
فرهنگی
/
زایەڵە
مەدحەت کاکەیی
زایەڵە - به‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به‌شوناس و كه‌له‌پوری شاره‌كه‌مان هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كاری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (مه‌دحه‌ت كاكه‌یی) له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی خانویه‌كی كه‌له‌پوری نۆژه‌نده‌كاته‌وه و ده‌یكاته مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلیمانی و حسین حمه‌غه‌ریب- به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی سه‌ردانی شێوه‌كاری گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان (مه‌دحه‌ت كاكه‌یی) یان كرد كه‌له‌ئێستادا له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی كاری نۆژه‌نكردنه‌وه بۆ خانوی (نوری به‌گ) ده‌كات كه‌مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵ 1935، پاشان ده‌یكاته مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری گرنگ كه هونه‌رمه‌ندان و گه‌نجان سودی لێببینن و ببێته مه‌ڵبه‌ندێكی هونه‌ری له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا.
قائیمقامی سلێمانی سوپاس و ده‌ستخۆشی خۆی گه‌یانده هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌له‌كه‌مان و هیوای خواست سه‌دان نمونه‌ی وه‌كو مامۆستا مدحت بێنه پێشه‌وه و خزمه‌ت به‌كه‌له‌پوری ئه‌م شاره بكه‌ن و شوناس و كه‌له‌پوری خۆمان به‌زیندووی بپارێزین.
پاشان قائیمقامی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی سه‌ردانی خاتوو (نیعمه‌ت خانی حاجی تۆفیق) خوشكی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زیان كرد كه‌له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی هه‌ستاوه به‌نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانوه‌كه‌ی ماڵی باوكی كه‌له‌سه‌ر شێوازێكی كه‌له‌پوری زۆر جوان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه‌و كراوه به مۆزه‌خانه‌ی جه‌مال نه‌به‌ز.
قائیمقامی سلێمانی سوپاسی بنه‌ماڵه‌ی دكتۆر جه‌مال نه‌به‌زی كرد‌و هیوای له‌ش ساغی و سه‌لامه‌تی بۆ خاتوو نیعمه‌ت خان خواست و وتی سلێمانی هه‌تا خاوه‌نی ئه‌م بنه‌ماڵه‌و ناوه جوانانه بێت هه‌رگیز شوناسی خۆی ون ناكات.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: