سلێمانی: شەمعەی باڵچوخ داخرا

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی شەمعەی باڵچوخ


Jul 11, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەسەر سکاڵای هاوڵاتیان و بەهۆی فرۆشتنی ئاوەڕۆ بە هاوڵاتییان بۆ خواردنەوە شەمعەی باڵچوخ لە بەکرەجۆ داخرا.

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییان و بەهۆی فرۆشتنی ئاوەڕۆ بە هاوڵاتییان بۆ خواردنەوە، بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنە هاوبەشەکان شەمعەی باڵچوخیان لە گەڕەکی بەکرەجۆ داخست.

ئاماژەی بەوەشکرد، خاوەنی شوێنەکە رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.

کامەران کەریم