یەکەمین دیدارى ئیسماعیل خەیات بەڕێوە دەچێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئیسماعیل خەیات هونەری شەهێن سابیر


Aug 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بڕیارە لەمانگى 10ى ئەمساڵ، یەکەمین دیدارى هونەرمەند ئیسماعیل خەیات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى رۆشنبیرىى و هونەرى سلێمانییەوە، بەڕێوەبچێت و لیژنەى باڵاى دیدارەکەش ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوە.

شەهێن سابیر وتەبێژو ئەندامی لیژنەی باڵای دیداری خەیات رایگەیاند، ئیسماعیل خەیات سەروەتێکی نیشتیمانیی بوو، هونەر هەوێنی ژیانی بوو هەڵوێستەکانی و خزمەتی ئەو ، شانازی نەتەوەییە، کە لەم تێڕوانینەوە بڕیارە دیدارێکی شایستە بۆ ئەو هونەرمەندە بەڕێوەبچێت.

دیداری خەیات دەبێتە یەکەمین دیداری هونەرمەند کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچکردنی کە لە سەرەتای مانگی ١٠ ی ئەمساڵ بەرێوە دەچێت و ژمارەیەک چالاکی لەخۆ دەگرێت و بریاریشە لە هەمان رۆژدا پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەند لا بدرێت.

لە ئێستاشدا لیژنەی ئامادەکاری باڵای دیدارەکە کە پێکهاتووە لە (دکتۆر موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، گەزیزە عومەر، محەمەد فەتاح، نیاز نووری ، شەهێن سابیر) کە سەرقاڵی جێبەجێ کردنی کارەکانی ئەم دیدارەن. 

ئیسماعیل خەیات، لە ساڵى ١٩٤٤ لە خانەقین لە دایکبووە و لە ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە سلێمانی کۆچى دوایکردووە، ناوبراو هونەرمەندى شێوەکارى بووە و رۆڵێکى بەرچاوى هەبووە، لە پیشخستنى هونەری شێوەکاری لە سەر ئاستى عێراق.

کامەران کەریم