بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ دكتۆر فەرهاد پیرباڵ: كتێبخانەكەت لە هەر شوێنێكی سلێمانی دادەنرێت كە جەنابت داوای دەكەیت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرهاد پیرباڵ


Aug 16, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە تویتەر وەڵامی د. فەرهاد پیرباڵ دەداتەوە و دەڵێت:دكتۆر فەرهاد پیرباڵ ئازیز و خۆشەویستی ئێمەیە و دەچمە بەغداد و بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەم چاوەڕێی دیدارت دەكەم.

سەرۆك بافڵ دەشڵێت:لە یادمە سەرۆك مام جەلال بەرگریی لە تۆ و كتێبەكەت دەكرد، رێزی تۆ و هەموو ئەوانەی خزمەت بە كەلتوور و رۆشبیریی كورد دەكەن، لەسەر چاومان بووە و هەروادەبێت.

سەرۆكی یەكێتی بە دكتۆر فەرهاد پیرباڵ دەڵێت: من دەچمە بەغداد و بێگومان لەگەڵ گەڕانەوەمدا چاوەڕێی دیدارت دەكەم، كتێبخانەكەشت لە هەر شوێنێكی سلێمانی دادەنرێت كە جەنابت داوای دەكەیت.

کامەران کەریم