كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق كۆچی دوایی كرد

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شاعێر کەریم عێراقی کوردستان هونەر


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە تەمەنی 68 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی ئەبوزەبی لە ئیمارات كۆچی دوایی كرد.
 
 عارف ساعدی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری رۆشنبیری بە میدیاكانی عێراقی راگەیاندووە: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، كەریم عێراقی شاعیری ناوداری عێراق لەنەخۆشخانەیەكی ئەبوزەبی لە تەمەنی 68 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
 
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە: كە ناوبراو پێشتر نەخۆشیی شێرپەنجەی هەبووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر لەو وڵاتەبووە. كەریم عێراقی خاوەنی چەندین بەرهەمی شیعری بووە كە لەلایەن هونەرمەندانەوە كراوە بە گۆرانی.
 
کامەران کەریم