دەرهێنەری ناوداری ئێرانی لەگەڵ هاوسەرەکەی بە کوژراوی دۆزرانەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ئێران داریوش میهرجوویی


Oct 15, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - داریوش میهرجوویی، دەرهێنەری ناوداری ئێرانی لە شاری کەرەجی ناوەندی پارێزگای ئەلبورز بە لەگەڵ هاوسەرەکەی بە کوژراوی دۆزرانەوە.

بەپێی راپۆرتی میدیاکانی ئێران، تەرمی داریوش میهرجوویی و هاوسەرەکەی لە ڤێلای تایبەتی خۆیان لە شاری کەرەج دۆزراونەتەوە.

پۆلیسی کەرەج رایگەیاندووە، تەرمی ئەم دەرهێنەرە و هاوسەرەکەی بەرە بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی ئۆکتۆبەر دۆزراونەتەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئیسنا لە زاری محەممەد مەهدی ئەسگەرپوور، بەڕێوەبەری دەستەی بەڕێوەبەرایەتی خانەی سینەما، پشتڕاستی کردووەتەوە (داریوش مێهرجوویی) و (وەحیدە محەمەدیفەر)ی هاوسەری "کوژراون".

باس لەوەش کراوە، لە دەوروبەری کاتژمێر 20:30 بۆ 22:00ی شەوی رابردوو، کوشتنی ئەو دوو کەسە لە ناوچەی زیبادەشت سەر بە قەزای فەرەخەباد لە سنووری کەرەج بووە.

بە گوێرەی میدیا ئێرانییەکان، تا ئێستا ئاشکرا نەبووە چ کەس و لایەنێک لەپشت کوژرانی ئەو سینەماکارە و هاوسەرەکەیەوە بوون.