1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / فرهنگی / زایەڵە سلێمانی مێزۆپۆتامیا هونەر نیگارکێشی


Nov 07, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گه‌له‌ری ئاڕتفرۆش لە دامه‌زراوی ڤیم فاوەندەیشن لە شاری سلێمانی ، بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی عێراق و کوردستان پێشانگەیەکی ھاوبەش و فراوانی بە ناونیشانی ” مێزۆپۆتامیا ” بۆ شێوەکارانی عێراق و کوردستان كردەوە.

لە پێشانگەكەدا ٤٩ هونەرمەندی شێوەکار  لە شارەكانی بەغداد و باشوری عێراق و شارەكانی كوردستان كارە هونەرییەكانیان نمایش كردووە ، كە پێكهاتوون لە تابلۆ و ئیشی دەست و كاری پەیكەر.

شایەنی باسە پێشانگەی میزۆپۆتامیا بۆ ماوەی حەوت رۆژ بەردەوام دەبێت لە نمایش و كارە پێشاندراوەكانیش سەرجەمیان بۆ فرۆشتنن.

ڤینۆس تۆفیق