بە هاوکاری دەزگای میدیایی جام كوردی دابین کراوە؛ ئاگاداری بۆ ئەو رۆژنامەنووسانەی داوای كورسی ماستەر و دكتۆرایان لە وڵاتی ئێران كردوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کورسی ماستەر کاروان ئەنوەر ماستەر دکتۆرا زانکۆ


Nov 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە -  کاروان ئەنوەر سكرتێری لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسانە دەكاتەوە كە داواكاریان پێشكەش كردوە بۆ بەدەستهێنانی كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە وڵاتی ئێران.
لەم ڕاگەیێندراوەدا هاتووە؛
 
ئاگاداری ئەو رۆژنامەنووسە بەڕێزانە دەكەین كە داواكاریان پێشكەش كردوە بۆ بەدەستهێنانی كورسی خوێندنی ماستەرو دكتۆرا لە وڵاتی ئێران، داواكارین سەرجەم پێداویستیەكانیان لەسەر سی دی یان دی ڤی دی بە كوالێتی بەرز ئامادە بكەن:
1-كۆپی پاسپۆرت.
2-وێنەی رەنگاورەنگ بە سایزی وێنەی پاسپۆرت.
3-دوایین بڕوانامەی بەدەستهاتوو بەكالۆریۆس یان ماستەر.
4-پلەبەندیی و نمرەكانی بڕوانامەكان بە ژمارەو بە پۆینت.
5-هەر دۆكیۆمێنتێكی تر كە پێویست بێت.
 
رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی 23/11/2023 چاوپێكەوتن دەكەن لە باڵەخانەی كونسڵخانەی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی..
ئەم هەلی خوێندنە بریتیە لە 10 دە كورسی ماستەرو دكتۆرا بە خۆڕایی و بێ بەرامبەر لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان و دەزگای میدیایی جام كوردی لە زانكۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران دابینیان كردوە بۆ رۆژنامەنووسانی لقی سلێمانی..
 کاروان ئەنوەر
سكرتێری لقی سلێمانی
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان
 
کامەران کەریم