دووا کۆچی تاهیر خەلیلی

(0) / / فرهنگی / زایەڵە تاهیر خەلیلی


Nov 26, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - "تاهیر خەلیلی" گۆرانیبێژی ناوداری کورد، ئەمڕ لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

تاھیر خەلیلی ساڵی ١٩٥٦ لە شاری بۆکان لە دایک بوو. لە تەمەنی ٧ ساڵییەوە گوێ لە دەنگی ھونەرمەندانێکی وەک محەمەد ماملێ، حەسەن زیرەک، عەلی مەردان، ساڵح دیلان و به تایبەت تاھیر تۆفیق، گرتووە. تاهیری لاو، بەرھەمی یەکەمی لە تەمەنی ١٥ ساڵیدا بڵاو دەکاتەوە. ئەو بەرهەمە بوو بە ھۆی ئەوەی کە ڕاگەیاندنە کوردیەکانی ئەو کاتی ئێران بۆ چاوپێکەوتن بانگی بکەن، چەند بەرھەمێکیشی لە تەلەفزیۆنی مەھاباد تۆمار کرد کە بریتین لە: دەنگ وڕەنگ، شەوی تاریک و بێ دەنگ، گوڵی مەھاباد، کیژۆڵەی کوردستان.
تاهیر خەلیلی لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کۆنسێرتێکی لە تەلەفزیۆنی تاران سازکرد و دواتریش بەرهەمەکانی لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆ سنە دەنگیان دایەوە.
 تاهیر خەلیلی کە خاوەن چەندین سروودی بەناوبانگە، ئەمڕۆ بە هۆی جەڵتەی دڵەوە لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.