دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی  شانۆ بۆ تیپە پەروەردەییەکانی عیراق لە سلێمانی بەڕێوە دەچێت

(0) / / فرهنگی / زایەڵە عێراق سلێمانی هونەر شانۆ


Dec 05, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ڕۆشنبیری  سلێمانی  ڕایگەیاند: سەعات ١٠ی سەرلەبەیانی رۆژی چوارشەممە٦-١٢-٢٠٢٣، لە هۆڵی رۆشنبیری لە  سلێمانی دەیەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی  شانۆ بۆ تیپە پەروەردەییەکانی سەرانسەری عیراق بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵەکەی ئەمساڵ بەناوی هونەرمەندی کۆچکردووی عیراق سەعد هەدابی ناونراوە و هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت و دەبێتە یەکێک لە کەرنەڤاڵە گەورەکانی شانۆ لە پایتەختی رۆشنبیری کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردە- بەڕێوەبەرایەتی گشتی چالاکی قوتابخانەکان و وەرزشییەکان بە هاوکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان و میوانداری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک، بە بەشداری چەندین تیپی شانۆیی بەڕێوە دەچێت.

کامەران کەریم