1 / 9
2 / 9
3 / 9
4 / 9
5 / 9
6 / 9
7 / 9
8 / 9
9 / 9

(0) / / فرهنگی / زایەڵە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد ماڵی کلتووری جاران سلێمانی


Dec 14, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە بەشداری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد؛ ماڵی کلتوری جاران کرایەوە.

قایمقامیەتی  سلێمانی ڕایگەیاند:  بەبەشداری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد- خانمی یەکەمی عێراق و ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و لەیلا عومەر- سەرۆکی شارەوانی سلێمانی و حسێن حەمەغەریب- بەرێوەبەری شوێنەواری سلێمانی و ژمارەیەک لەرۆشنبیر و هونەرمەندان، (ماڵی کلتوری جاران) لەنێو یەکێک لەخانووە دێرینەکانی گەڕەکی سابونکەرانی سلێمانی کرایەوە، کەلەبنەڕەتدا ماڵی کەسایەتی ئەوکاتەی شارەکە، حاجی ڕەشیدی عوسمان چاوەش بووە و لەسەرەتای سەدەی رابردوودا بارەگای نەخۆشخانەی ئینگلیزەکان بووە و لەئێستادا لەسەر شێوازە دێرینەکەی نۆژەنکراوەتەوە. 

لەپێناو پاراستنی ئەو خانووە کەلەپورییەو سەردانی میوانان و هاوڵاتیانی شارەکە، کراوە بە ناوەندێکی کەلەپوری و گەشتیاری.

کامەران کەریم