چاپی پێنجەمی رۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان”  بە زمانی فارسی بڵاوبووەوە

(0) / / فرهنگی / زایەڵە ڕۆمان چیرۆک بەختیار عەلی شاری مۆسیقارە سپییەکا


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - رۆمانی “شاری مۆسیقارە سپییەکان”ـی بەختیار عەلی لە وڵاتی ئێران و بە زمانی فارسی چاپی پێنجەمی بڵاوبووەوە و وەرگێڕەکەی دەڵێت، رۆمانەکە خوێنەرێکی زۆری هەیە.

مەریوان هەڵەبجەیی، وەرگێڕی رێگەپێدراوی رۆمانەکانی بەختیار عەلی بۆ زمانی فارسی ریگەیاند، ساڵی 2004 و پێش چاپبوونی بە کوردی رۆمانەکەی کردووە بە فارسی و دوای چاپبوونی بە زوویی لە کتێبفرۆشییەکاندا نەماوە و دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو چاپی شەشەمی رۆمانی دەریاس و لاشەکان بڵاوکرایەوە، ئێستاش چاپی پێنجەمەی رۆمانی شاری مۆسیقارە سپییەکان لە بازاڕدایە”.

چاپی فارسی سەرجەم رۆمانەکانی بەختیار عەلی لە لایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی سالسەوە دەخرێنە کتێبفرۆشییەکانەوە.

“شاری مۆسیقارە سپییەکانی بەختیار عەلی و باقی رۆمانەکانی تری ئەو نووسەرە لە ئێران خوێنەرانێکی زۆریان هەیە و کەم ناوەندی کولتووری و فەرهەنگی هەیە دانیشتنی رەخنەییان لەسەر نەگرێت و گفتوگۆیان لەبارەوە نەکرێت”، ئەوەش قسەی مەریوان هەڵەبجەییە.

پێشەوا محەمەد