کوردێک بوو بە سەرۆکی لقی سەندیکای هونەرمەندانی عیراق لە کەرکوک

(0) / / فرهنگی / زایەڵە هەنەرمەند کەرکوک قاسم غەمگین


Dec 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەمڕۆ شەممە بە بەشداریی 650 هونەرمەندانی کەرکوک و کوردستان هەڵبژاردنی لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی عیراق بەڕێوەچوو، تێدا هونەرمەند قاسم غەمگین بە کۆی 329 دەنگ بووە سەرۆکی لق و رێبین قادر بە کۆکردنەوەی 314 دەنگ بووە سەرۆکی بەشی شانۆ.
 
بەهۆی نەبوونی لقی سەندیکای هونەرمەندانی عیراق لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستان بوونەتە ئەندامی لقی کەرکوک و ئەمڕۆش لە هەڵبژاردنی لقەکەدا دەنگی خۆیان دا.
 
قاسم غەمگین سەرۆکی لقی کەرکوکی سەندیکای هونەرمەندانی عێراق وتی: بەهۆی نەبوونی لقی سەندیکا عێراقییەکان لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەشێک لە هونەرمەندانی کوردستان ئەندامن لە کەرکوک و ساڵانە مینحەی خۆیان کە بڕە پارەیەکە وەک پاڵپشتی بۆ هونەرمەندان، هاوتای هونەرمەندانی کەرکوک وەریدەگرن.
 
وتیشی واژۆیان کۆکردەوە بۆ ئەوەی نووسینگەی تایبەت بە هونەرمەندان بکرێتەوە لە هەرێمی کوردستان، بەڵام هەرێمی کوردستان رێگەی پێنەدا بەهۆی بوونی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان.