زایەڵە - ئەو نانەوایەی ئەمڕۆ لە گردبوونەوەی نانەواخانە و سەموونخانەکانی هەولێردا باسی لەوە کرد، رۆژانە چەندین تانکەر نەوت دەنێردرێت بۆ دەرەوە، کەچی هاوڵاتیانی هەرێم وەکو دوژمن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەیر دەکرێن، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، کاسبکارێک بە ناوی ئیدریس مەسعود کە پیشەی نانەوایە لە گردبوونەوەی خاوەن نانەواخانە و سەموونخانەکاندا بەهۆی کردنی ١٠ نان و سەموون بە هەزار وتی،" هەرکەسەو هەڵدەستێ دەڵێت دەمەوێت ئێوە برسی بکەم بە ناوی چاکسازییەوە، ئەگەر دەتانەوێت چاکسازی بکەن بڕۆن لە ماڵی خۆتان و کەسوکارەکانتانەوە چاکسازی بکەن".
باسی لەوەش کرد، رۆژانە چەندین تانکەر نەوت دەنێردرێت بۆ دەرەوە، کەچی هاوڵاتیانی هەرێم وەکو دوژمن لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە سەیر دەکرێن و هەمیشە باجی ئەوە دەدەن کە هاوڵاتی کوردستانن.