دڵی مرۆڤ و رازی كراسه‌كه‌ی ئه‌حمه‌دی شاملو
(0) /
زایەڵە - شاملو شاعیری ئێرانی له میانی گێڕانه‌وه‌ی كورته یاده‌وه‌رییه‌ك سه‌باره‌ت به له‌به‌ركردنی كراسێكی سپی له رۆژێكی هه‌ور و باراناویدا، مه‌به‌ستێتی لێكچوونێك له نێوان پیسبوونی كراسه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پیسبوونی دڵی مرۆڤدا نیشان بدات.
ده‌یه‌وێت بڵێت وه‌ك چۆن كاتێك كراسێكی سپی به‌هۆی به‌ركه‌وتنی دڵۆپه بارانه‌وه، ره‌نگی ده‌گۆڕێت و له هه‌ندێك جێگه په‌ڵه ده‌گرێت، دڵی مرۆڤیش هه‌روایه. ته‌نها جیاوازییه‌كه له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی په‌ڵه له‌سه‌ر دڵی مرۆڤ دروستده‌كات دڵۆپه باران و شه‌سته باران نییه، به‌ڵكو ئه‌و هه‌ست و سیفاته نێگه‌تیڤانه‌یه له‌گه‌ڵ بونیاتی راسته‌قینه‌ی مرۆڤدا پێچه‌وانه دێنه‌وه و له جێگه‌ی جوانی، ناشیرینی، له جێگه‌ی شكۆداری، زه‌لیلی و له جێگه‌ی هه‌ق، ناهه‌قی و له جێگه‌ی گه‌شبینیش، ره‌شبینی به‌رهه‌م ده‌هێنێت .
ئێره‌یی و رق و نه‌فره‌ت و دووڕوویی و خیانه‌ت و مه‌یلی تۆڵه‌كردنه‌وه و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازی و نمایشی درۆزنانه و چه‌ندین خه‌سڵه‌ت و سیفاتی به‌د و نه‌خوازراوی دی، زنجیره میكانیزمێكی هه‌ڵه و نادروستن، مه‌خابن به‌شێك له مرۆڤه‌كان وه‌ك ده‌ستكه‌وتێك له ژیانی فیزیكی خۆیاندا له‌به‌رامبه‌ر هاوزمان و هاوئایین و هاوشار و هاونیشتمانه‌كانیاندا به‌كاریده‌هێنن، له‌مه‌شه‌وه، نه‌ك هه‌ر دڵ و ده‌روونیان، به‌ڵكو زۆرینه‌ی كات نییه‌ت و گوفتار و كردار و ره‌فتاره‌كانیان له‌باكگراوندی ئه‌و خه‌سڵه‌ت و سیفاته نادروستانه‌وه ئاراسته ده‌كه‌ن و به‌نۆبه‌ی خۆیان ئه‌و پانتاییه جوگرافییه ژه‌هراوی ده‌كه‌ن كه تیایدا هه‌ناسه ده‌ده‌ن.
هه‌ڵبه‌ت شاملو ته‌نها به‌وه‌وه ناوه‌ستێت له‌په‌نای گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و كورته یاده‌وه‌رییه‌یدا، ئه‌و لێكچوونه ته‌نها له دروستبوونی په‌ڵه‌دا له‌سه‌ر كراس و دڵی مرۆڤ كورت بكاته‌وه، به‌ڵكو مه‌به‌ستێكی دیش له نووسینی ئه‌و وشانه‌دا ده‌خاته‌ڕوو، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه به‌خوێنه‌ر بڵێت وه‌ك چۆن كراسێكی سپی، پێویستی به‌وه‌یه زوو بشۆرێت تاكو په‌ڵه‌كانی سه‌ری نه‌مرن و پاشان له‌كه‌ڵك نه‌كه‌وێت، به‌هه‌مان شێوه، دڵی مرۆڤیش پێویستی به‌وه‌یه له‌و په‌ڵه دزێویانه پاك بكرێته‌وه كه خه‌سڵه‌ت و سیفه‌ته نه‌خوازراوه‌كان پێكیده‌هێنن. ئه‌گه‌رنا دواتر په‌ڵه‌كانی سه‌ر دڵی مرۆڤیش ده‌مرن و بۆ پاككردنه‌وه‌یان كارێك له‌ده‌ست بنیاده‌م نایه‌ت، یاخود تابڵێی ئه‌سته‌م و مه‌حاڵ ده‌بێت .
ئه‌گه‌رچی شاملو ئاماژه‌ی به‌وه‌نه‌كردووه دڵی مرۆڤ بۆ پاكبوونه‌وه‌ی پێویستی به به‌كاربردنی چ كه‌ره‌سته‌یه‌كی مادی یاخود مه‌عنه‌وییه، به‌ڵام ئه‌زموونی ژیان پێمانده‌ڵێت ئه‌وه‌ی ده‌توانێت دڵ و ده‌روون و بونیادی مرۆڤ له ژه‌نگ و ژه‌هری خه‌سڵه‌ت و سیفاته دزێوه‌كان پاكبكاته‌وه، به‌كاربردنی ئه‌و ده‌سكه‌وته ئیمانی و مرۆڤی و ژیاریانه‌یه كه دژن له‌گه‌ڵ مه‌یلی ره‌شبینی و هه‌ستی دڕدۆنگی و تاریكدۆستی وێرانكاری و دڕنده‌خوازیدا. به‌كاربردنی محه‌به‌ت و مرۆڤدۆستی و خودادۆستی و ژیاندۆستییه له ژیانی تایبه‌تی خود و موماره‌سه‌كردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا. ئه‌مه‌ی خواره‌وه، پوخته‌ی نووسینه‌كه‌ی شاملوه كه له‌م رووه‌وه نووسیویه‌تی و وه‌رمگێڕاوه:
كراسێكی سپی جوان و دڵڕفێنم هه‌بوو. رۆژێكیان ئاسمان به هه‌ور داپۆشرابوو، كراسه‌كه‌م له‌به‌ركرد و له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌م بۆ ماڵه‌وه، باران دایكرد. به‌مه‌ش كراسه‌كه‌م شه‌مزا و پیسبوو. گوێم پێنه‌دا و وام خه‌یاڵ كرد هه‌ركاتێك بیشۆم، پاكده‌بێته‌وه. به‌ڵام پاك نه‌بۆوه!. چه‌ندینجار شۆردم، كه‌چی هه‌ر پاك نه‌بۆوه. ته‌نانه‌ت جارێك بردمه لای كابرای جلشۆر تاكو بیشوات، به‌ڵام بێفایده‌بوو! كه‌سێك كه له‌لای جلشۆره‌كه كاریده‌كرد، وتی:» ئه‌و كراسه، په‌ڵه‌كانی سه‌ری مردوون!» ئینجا وتی:» هه‌ندێك په‌ڵه كاتێك زۆر بمێننه‌وه، ده‌مرن. بۆیه ده‌بێت به‌زوویی لاببرێن و شوێنه‌كه‌یان پاك بكرێته‌وه« كه‌واته، په‌ڵه‌كانی سه‌ر كراسه‌كه‌م مردوون. به‌و هۆیه‌وه، حه‌سره‌تی دووباره پۆشینی، به‌سه‌ر دڵمه‌وه نووسا. زیاده‌ڕۆییم نه‌كردووه ئه‌گه‌ر بڵێم دڵی مرۆڤیش جیاوازییه‌كی وه‌های له‌گه‌ڵ كراسی سپی‌دا نییه! كاتێك ده‌شه‌مزێت و پیسده‌بێت. ئه‌گه‌ر به‌هه‌ند نه‌گیرێت، په‌ڵه‌ی لێ دروست ده‌بێت. به‌قه‌ولی ئه‌و كه‌سه‌ی له‌لای جلشۆره‌كه كاریده‌كرد:» په‌ڵه، تا ئه‌وكاته‌ی كه تازه و زیندووه، ده‌بێت بشۆردرێت و شوێنه‌كه پاك بكرێته‌وه.
خدر ئیبراهیم خدر
تێبينيێك بنێرە: