خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕاگەیاند

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کاڵ خەڵاتی ئەدەبی


Jan 27, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروستکردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، دەیهەوێت یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕابگەیەنێت.

لەم بانگەوازەدا هاتووە: ساڵانە لە جیهاندا بە پێوانە جیاوازەکان، گەلێک خەڵات بە بەرهەمە ئەدەبییەکان دەدرێت، ئاساییە هەر کام لەو خەڵاتانە، ئامانج و پێودانگی خۆیان هەبێت. ئەدەبیاتی کوردی لەبەر بێ پشتیوانی و لەپەراوێز بوونی زمانی کوردی، زۆر جار تا ڕادەی نەبوون، لە مەیدان و دەرفەتە ئەدەبییە دیار و بە بایەخەکان دوور و بێبەش بووە.

لە ئاستی ناوخۆیشدا، دەکرا لە چەندین ملوێن ئاخێوەری کورد، هەزارانی ببنە بەردەنگی، مخابن ئەمەش نەلواوە و نەکراوە، ئەدەبیاتی کوردی سەرەڕای گرفتەکانی، بەردەوام مەیلی بە ئەوە بووە لە پێوەندی دوولانەی لەگەڵ کۆمەڵگای کوردی و مەیدانە ئەدەبییەکان لە گەشە و هەڵکشاندا بێت.

خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ، بە مەبەستی دروستکردنی وزە و دەرفەتی چاپ و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی کوردی، دۆزینەوەی بەهرە تازەکان و ستایش و ئەمەگ نواندن بۆ توانا بەردەوامەکان، دەیهەوێت یەکەمین بانگەوازی خۆی ڕابگەیەنێت. ئەم خەڵاتە وێڕای پاڵپشتی لە لایەن ژمارێک ناوەندی چاپی کتیب و کەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبییەوە، خەڵاتێکی سەربەخۆیە و سەر بە هیچ لایەنێکی دەوڵەتی و سیاسی نییە. تەنیا داهێنان، ئەدەبیات و زمانی کوردی بۆی مەبەست و گرنگە. خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ ساڵانە بەڕێوە دەچێت و دوو بەشی کتێبی چاپکراو و بەرهەمی چاپ نەکراو لەخۆ دەگرێت.

مەرجەکانی بەشداریکردن لە خەڵاتی ئەدەبیی کاڵ:

– زاراوەی سەرەکیی خەڵات کوردیی ناوەڕاست یان سۆرانییە، بەڵام دەکرێت بە زاراوەی دیکەش بەرهەم بنێردرێت.

– خەڵاتی کاڵ لە سێ ژانری شیعر، چیرۆک و ڕۆماندا براوەکان دیاری دەکات.

– خەڵاتی کاڵ هەم کتێبی چاپ‌کراو لە خۆ دەگرێت و هەم ئەو بەرهەمانەی کە تا ئێستا چاپ نەکراون و لە دوای وەرگرتنی خەڵات لە لایەن لیژنەوە وەک کتێب لە چاپ‌دەدرێن.

– بەرهەمەکان دەبێ لە ئاست و قەبارەی کتێبدا بن واتە بەرهەمی چەند لاپەڕەیی ناگرێتەوە.

– بەشداربووان دەتوانن کتێبە چاپکراوەکانیان پۆست بکەن و هەروەها دەقی بەرهەمە ئامادەکانیان کە چاپ نەکراوە بە شێوەی pdf و بە ئیمەیل بنێرن.

– ناوی خوازراو وەرناگیرێت و نووسەران بە ناوی خۆیانەوە بەشدار دەبن.

– هەر نووسەرێک دەتوانێت تاقە بۆ یەک بەشی خەڵات بەرهەم بنێرێت.

– ناوی ئەندامانی لیژنەی داوریکردن، لەگەڵ ناوی سەرکەوتووان، لە کۆتایی خەڵاتدا ڕادەگەیەندرێت.

– ئەم خەڵاتە لە خولی یەکەمدا بەرهەمی دوو ساڵ لەوە پێش واتە لە ٢٠٢٢وە تا ئێستە لە خۆ دەگرێت.

– مۆلەتی ناردنی بەرهەم، تا نەورۆزە و دەکرێ نووسەران یان ناوەندەکانی بڵاوکردنەوە بەرهەمەکان بنێرن.

رێگەکانی پێوەندی‌گرتن:

– ژمارە مۆبایل ٠٠٩٨٩١٢٩٧٤٣١٩٨ – ئیمەیل kallprize2023@gmail.com

ناونیشان: کوردستان. سنە. چوار رێیانی سەفەری. کۆڵانی تووتی. پلاکی ژمارە ٤. بینای کافە کتێبی کاڵ

کودی پۆستی: ٦٦١٣٨٥٣٨١١