زانیاری نوێ لەسەر مووچە و بودجەی هەرێم ئاشکرا دەکرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بودجە مووچه


Mar 11, 2024

قەبارەی فۆنت:
 زایەڵە ـ نازم شەبلی ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە رۆژنامەی "سەباح"ی راگەیاند، حکومەتی فیدراڵی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانی بە شێوەی پێشینە دەدا و بەردەوامە لەسەر ئەو پرسە، چونکە کێشەکە تا ئێستا لە ریشەوە چارەسەر نەکراوە، بە تایبەت کە ھەرێمی کوردستان ھیچ بڕە پارەیەکی لە داھاتی نەوت و دەروازەکان رادەستی عێراق نەکردووە.
دەشڵێت، بەپێی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، دەبێت ھەرێمی کوردستان داھاتی ھەناردەی ٤٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت و داھاتەکانی دیکە رادەستی عێراق بکات، بەڵام ئەوە رووینەداوە، بۆیەحکومەتی عێراق بەشێوەی قەرز مووچەی ھەرێمی دەنارد.
ئاماژەی بەوەشدا، دۆسیە گەورەکە و پرسیارەکە ئەوەیە کە ئایا فەرمانبەرانی ھەرێم کێن، ئایا ئەو بڕە پارەیە بۆ فەرمانبەرانە، چونکە ناڕوونی لە زانیارییەکان ھەیە و گومان دروست دەکات و مووچەی فەرمانبەران خەرجی بەکاربردن زیاد دەکات، بەڵام ئەگەر ژمارەکان راستەقینە بن ئەوا ئەرکی حکومەتە مووچە دابین بکات.
کامەران کەریم