دابەشکردنی مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران دەستی پێکرد

(0) / / اقتصادی / مووچه زایەڵە ئابووری کوردستان مەعاش


Mar 30, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو) لە بەشێک لە وەزارەت و فەرمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات (دوو)ـی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی لیستەکە، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە، 30-03-2024، پڕۆسەی دابەشکردنی مووچەی وەزارەتەکانی تەندروستی، کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی و ئابووری، ناوخۆ، خانەنشینانی شارستانی و خاوەن پێداویستی تایبەت دەستی پێکرد.
ئەمە لەکاتێکدایە نزیکەی دوو مانگ تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی مووچەی مانگی مانگی یەکی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان .
کامەران کەریم