پەرلەمانتارێک: بەغداد پێش جەژن مووچەی مانگی سێ دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەغدا موچه


Apr 02, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵوێستی حكومەتی عێراق لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆرانی هەرێم بەر لە جەژن ئاشكرادەكات دەشڵێت، بەو مەرجەی گرفت لە لیستی مووچەكەدا نەبێت بەر لە جەژن بەغداد مووچە دەنێرێت.
غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا  رایگەیاند، حكومەتی عێراق مووچەی مانگی سێ دەنێرێت تا ئەو كاتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە بانكی دەكرێت و ناردنی پارەی تەرخانكراو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامدەبێت و بەرپرسانی حكومەتی عێراق بەم زانیارییەیان بۆ ئەندامانی لیژنەی دارایی ئاشكراكردووە.
جەختیشیكردەوە، ئەگەر هیچ گرفتێك لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستاندا نەبێت مووچەی مانگی سێ بەر لە جەژن دەنێردرێت.
کامەران کەریم