لێدوانێک لە بەغداوە لە بارەی مەرجی دابەشکردنی مووچەی مانگی ۳ بەر لە جەژن

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە بەغدا


Apr 03, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ غەریب ئەحمەدئەندامی پەرلەمانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،لە بەغداوە هیچ گرفتێک بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نییە و تا ئەوکاتەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبنە خاوەنی هەژماری بانکی، وەزارەتی دارایی عێراق پارەی تەرخانکراو بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت.
وتیشی، بۆ مانگی 3 ئەگەر هیچ گرفتێک لە لیستەکدا نەبێت، وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینی پێش جەژن مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشی بکات.
کامەران کەریم