بڕیار ڕەشید: ئامادەکاری دەکرێت بۆدابەش کردنی  موچەی مانگی سێ

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بڕیار ڕەشید مووچە


Apr 05, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ د، بڕیار ڕەشید ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆزایەڵە وتی، دوای دوو هەفتە مانەوەمان لە بەغداد دەگەڕێینەوە بۆ شاری سلێمانی لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئامادەکاری دەکرێت بۆ دابەش کردنی مووچەی مانگی سێ.بەربەستەکانی بەردەم چارەسەرکردنی گرفتی موچەی هاوڵاتیانی هەرێم لا براون، ئومێد دەکەین هیچ لایەنێکی سیاسی عێراق و کوردستان چارەسەری کێشەی موچەی هاوڵاتیان بە هەرەشە بۆ سەر پێگەو سەنگی خۆی نەزانێت.
وتیشی، هەوڵەکانمان بەردەوامی دەبێت، هێشتا بابەت گەلێک هەن لە نێوان هەرێم و بغداد کە پێویستی بە هەوڵ و کۆششی هەموو لایەکە بۆ چارەسەربوون ،گرنگە شاندەکانی هەرێم لە بغداد دانەبڕێن و(کۆبونەوەی بەردەوام)  هەبێت بۆ ئەوەی کێشەکانی نێوان بغداد و هەرێم کەڵەکە نەبن و زوو بتوانرێت هەماهەنگی دروست بکرێت بۆ چارەسەر کردنیان.
کامەران کەریم