بەغدا 430 ملیار دیناری بۆ مووچە خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێمی کوردستان


Apr 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕی 430 ملیار دینار تەمویلی مووچەی مانگی ئازار لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتەکەیان.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 430 ملیار و 109 ملیۆن دینار لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق."

ئەو پارەیەش، وەکو لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "وەکو بەشێک لە تەمویلی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە."