بڕیاری دابەزاندنی نرخی بەنزین خرایە بواری جێبەجێكردنەوە

(0) / / اقتصادی / زایەڵە بەنزین کوردستان


Apr 07, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی رایدەگەیەنێت، بڕیاری دابەزاندنی نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە سلێمانی خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی  ڕایگەیاند، لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە نرخی سەرجەم جۆرەكانی بەنزین لە بەنزینخانەكانی سلێمانی دابەزینی بەخۆوە بینی و نرخی بەنزین لە جۆرەكانی سوپەر و موحەسەن 50 دینار بۆ هەر لیترێك و بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دابەزی.
وتیشی،  سەرجەم بەنزینخانەكانی سلێمانی پێوەی پابەنددەبن و لە كاتژمێر 4ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بڕیارەكە خرایە بواری جێبەجێكردنەوە.
کامەران کەریم