لە دوای 20ی هەموو مانگێكەوە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان


Apr 08, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە ـ لە دوای 20ی هەموو مانگێكەوە بەغداد مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرێت.
سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، بەپێی بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە ئینفاقی فیعلی جیاكراوەتەوە و پێویستە لە دوای 20ی هەموو مانگێكەوە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە بەغدادەوە رەوانەبكرێت.
ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، لە دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق بابەتی مووچە لە ئینفاقی فیعلی جیاكراوەتەوە لە هەمانكاتدا كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغداد و پابەندنەبوونی حكومەتی هەرێم نابێتە لەمپەر لەبەردەم ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.
راشیگەیاند، دوای بڕیارەكەی دادگای فیدراڵیی عێراق چیتر بابەتی مووچە نابەسترێتەوە بە پرسەكانی دیكەوە و پێویستە لە دوای 20ی هەموو مانگێك مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق رەوانەبكرێت و لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە و هەرێم رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
کامەران کەریم