وەزارەتی دارایی هەرێم کاتی دابەشکردنی موچەی مانگی چواری ڕاگەیاند

(0) / / اقتصادی / زایەڵە مووچە هەرێم دارایی


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
 
ئەو سەرچاوەیە ڕایگه‌یاند ،لەمڕۆوە تاپێنجشەممە، واتە لەماوەی ئەم شەش ڕۆژەدا وەزارەتی دارایی عێراق بەئەگەرێکی زۆرەوە مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت.
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، لەگەڵ هاتنی پارەکە لە بەغداوە، لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنرێت.
 
بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی هەرێم داوای لە تەواوی فەرمانگەکان کردووە کە وردبینی بۆ لیستی هەموو مووچەخۆران بکەن بۆ ئەوەی بزانرێت کێ پلەبەرزکردنەوە دەیگرێتەوە.
 
کامەران کەریم