جەمال کۆچەر: وەزیری دارایی عێراق لەبارەی مووچەوە نووسراوێك ئاراستەی حكومەتی هەرێم دەكات

(0) / / اقتصادی / زایەڵە جەمال کۆچەر مووچە


Apr 20, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە نووسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە كە پێویستە حكومەتی هەرێم وەڵامی بداتەوە.
جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی ڕاگەیاند،  ئەركی حكومەتی هەرێمە مووچەی فەرمانبەرانی دابینبكات یاخود بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی جێبەجێبكات و لە ئێستاشدا وەزیری دارایی عێراق لەسەر پرسی بە بانكیكردنی مووچە نووسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێم كردووە، پێویستە حكومەتی هەرێم وەڵامی بداتەوە.
وتیشی،لە میانی كۆبوونەوەی لیژنەكەشمان لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، چەندین جار ئەوەی پشت ڕاستكردەوە كە بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی روونە و پێویستە پرۆسەی بە بانكیكردنی مووچە لە بانكە حكومییەكان ئەنجامبدرێت لە لایەكی دیكەشەوە حكومەتی هەرێم دەڵێت كە لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی هەماهەنگی هەیە، بۆیە دەبێت حكومەتی هەرێم لەگەڵ بەغداد بگاتە رێككەوتن و كێشەكە چارەسەر بكات.
کامەران کەریم