پەرلەمانتارێک: پێشنیازێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكە دەخرێتەڕوو

(0) / / اقتصادی / زایەڵە کوردستان مووچە نەرمین مەعروف


Apr 21, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - ئەندامێكی لیژنەی دارایی پێشنیازێكی نوێ بۆ خەرجكردنی سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردوو دەخاتەڕوو و دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لەگەڵ  دامەزراوە فیدراڵییەكاندا مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەزایەڵەی راگەیاند، پاكتاوی دارایی لە نێوان هەرێم و بەغداد دواكەوتووە و تائێستا پاكتاوی دارایی ساڵی رابردوو لە نێوانیان نەكراوە و ئەگەر پاكتاوبكرێت هەرێم دەتوانێت ئەو بڕە پارەیەی بۆی دەمێنێتەوە سێ مووچە نەدراوەكەی ساڵی رابردووی پێدابەشبكات.

لەبارەی مووچەی مانگی نیسانەوە، ئەندامەكە لیژنەی دارایی وتیشی، چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی دامەزراوە فیدراڵییەكاندا مووچەی هەرێمیش بنێردرێت.

کامەران کەریم