کۆمسیۆن لەبارەی کارتی بایۆمێتری دەنگدان داوایەك لە هاوڵاتییان دەکات

(0) / / کردستان / زایەڵە بایۆمێترت کوردستان


Apr 23, 2024

قەبارەی فۆنت:
زایەڵە - کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، داوا لە هاوڵاتییان دەکەین، کارتی بایۆمێتری دەنگدانیان وەربگرنەوە.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاندووە، هەرکەسێک کارتی بایۆمێتری وەرنەگرێتەوە ناتوانێت دەنگ بدات.
هەروەها ئاماژەی بەوەش كردوە، خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکانیش دەتوانن بۆ رۆژی هەڵبژاردن ببنە کارمەندی کۆمسیۆن.
باسی لەوەش كردووە، لە سنووری پارێزگای سلێمانی کۆمسیۆن پێویستی بە ١٦ هەزار کارمەندە بۆ رۆژی هەڵبژاردن.
دوێنێ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی بایۆمەتری دەنگدانییان کردووە دەتوانن سەردانی بنکەکان بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.
کامەران کەریم