وه‌زیری‌ په‌روه‌رده‌ لەبارەی ده‌ستپێكردنی‌ پڕۆسه‌ی‌ خوێندنی ئەمساڵ زانیاری نوێی ئاشکرا کرد

(0) / / کردستان / زایەڵە پەروەردە کوردستاب پڕۆسەی خوێندن


Aug 25, 2024

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە -  ئالان حەمەسەعید وەزیری پەرەەردەی هەرێم:ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی‌ پڕۆسه‌ی‌ خوێندن له‌ كوردستان دیاری‌ نه‌كراوه‌ و ئه‌و هه‌واڵانه‌ راست نین كه‌ ده‌وترێ‌ 15ی‌ ئه‌یلوول قوتابخانه‌كان ده‌كرێنه‌وه‌، چونكه‌ خۆی‌ هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا پشووه‌.

 هه‌وڵی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌مانگی‌ ئه‌یلوول پڕۆسه‌ی‌ خوێندن ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ و ئه‌وه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زاره‌ت بڕیار ده‌دات.

 ده‌بێت دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ له‌ به‌غدا بپرسین، چونكه‌ ئه‌وان كێشه‌ی‌ زۆر بچووك ده‌كه‌نه‌ به‌ربه‌رستی‌ نه‌هاتنی‌ مووچه‌ و ئه‌و دواكه‌وتنی‌ مووچه‌یش كه‌ هه‌یه‌ نادادییه‌ و پێویسته‌ چاره‌سه‌ر بكرێ‌.

 لیستی‌ مووچه‌ی‌ په‌روه‌رده‌ له‌ هه‌شتی‌ ته‌مووزه‌وه‌ ره‌وانه‌ كراوه‌ و 50 ڕۆژه‌ مووچه‌ به‌بیانووی‌ جۆراوجۆر دوا خراوه‌.

کامەران کەریم