ئەمساڵ لە سلێمانی کێشەی کەمی غاز و بەرزبونەوەی نرخەکەی نابێت

(0) / / کردستان / زایەڵە سلێمانی هەرێم کوردستان غاز


18 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - گۆران قادر سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی:لیژنەیەکی تایبەتمان ھەیە بۆ چاودێریکردنی ھێنانی غازی شل بۆ ناو کارگەکان و دواتر لەڕێگەی بریکارەکانەوە فرۆشتنی بە ھاووڵاتیان، لەگەڵ ئەو لیژنەیە کۆبوینەتەوە و بەرنامە و پلانی پێویستمان داناوە بۆئەوەی لە وەرزی سەرمادا کە خواست لەسەر غاز زیاتر دەبێت، کێشەی بڕی پێویست و نرخ دروست نەبێت، وەک چۆن لە ساڵانی رابردوودا نەمانھێشتووە لە سلێمانی قەیرانی غاز دروست بێت.

ئەو لیژنەیە رۆژانە لە کاتژمێر چوار بۆ ھەشتی بەرەبەیان چاودێری کارگەکانی غاز دەکەن، دواتر چاودێری نرخ و دابەشکردنی ئەو بڕە غازە دەکەن بەسەر ھاووڵاتیاندا، رێگە بەھیچ کەس و کارگەیەک نادرێت نرخ لەسەر ھاوڵاتیان زیاد بکات، 

کامەران کەریم