لە سەنتەری شارەکانی هەرێم دابەشکردنی نەوتی سپی دەستیپێکرد

(0) / / اقتصادی / زایەڵە نەوتی سپی ئابووری


3 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - دوای دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان ڕۆژی شەممە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شار دەستیپێکرد.

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان:چەند ڕۆژێک دوای دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لە ناوچە شاخاوییەکان، شەممە 28ی ئەیلولی 2024 دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری هەولێر دەستیپێکرد".

لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 351 هەزار و 521 خێزان لە وەرگرتنی نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراوی حکومەت سوودمەند دەبن، کە هەر 200 لیترێک بە 104 هەزار دینارە.

کامەران کەریم