باخ؛ کێبەرکێ بێ ئاڵای ڕووسەکان دەبێتە هۆی بەهێزبوونی ئاشتی

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ــ سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپیکی نێودەوڵەتی گوتی ڕێگەدان بە وەرزشوانانی ڕووسیا بۆ پێشبڕکێکردن بەبێ ئاڵا، ئاشتی بەهێزتر دەکات.

سەرۆکی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتی تۆماس باخ گوتی "ڕێگەدان بە وەرزشوانانی ڕووسیا بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد و پێشبڕکێکانی تر بەبێ ئاڵا ئاشتی بەهێزتر دەکات و بەدڵنیاییەوە نابێتە هۆی دووبەرەکی."

تۆماس باخ کە لە دوایین مانگەکانی سەرۆکایەتیی لیژنەی ئۆڵۆمپی نێودەوڵەتیدایە ئاماژەی بەوەدا " لە جیهانی ئێمەدا کە ڕق و شەڕ و ململانێ بەڕێوە دەچێت، ئۆڵۆمپیاد دەتوانێت ببێتە سیمبولی یەکڕیزی مرۆڤایەتی. لە پاریس، بینیمان بڕیارمان بۆ ڕێگەدان بە وەرزشوانانی بێلایەن (ڕووسیا و بیلاڕووس) لە هەلومەرجێکی سەختدا چەندە سەرکەوتوو بوو. بەم شێوەیە دەتوانین گرەنتی ئەوە بکەین کە وەرزش یارمەتیدەر دەبێت بۆ پەرەپێدانی ئاشتی.

لە ئۆڵۆمپیادی 2024 لە پاریس، 15 وەرزشوانی ڕووسی بەشداریان کرد و مەدالیای زێویان بردەوە.

کەژاڵ حەمیدی