سامان قودوس دەگوازرێتەوە بۆ لیگی ئێمارات

(0) / / ورزش / زایەڵە سامان قودوس ئیمارات ئێران وەرزش تۆپی پێ


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ سامان قودوس یاریزانی هێڵی ناوەراستی هه ڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران دەبێته ئەندامی هەڵبژاردی  ئیمارات.

ڕۆژنامەی خەلیج ئیماراتی لە زاری سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە بڵاویکردووەتەوە: "سامان قودوس، یاریزانی پێشووی ئێرانی یانەی برێنتفۆردی ئینگلیزی، دەچێتە ڕیزی یەکێک لە یانەکانی خولی نایابی ئیمارات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، سامان قودوس کە مانگی ڕابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەڵبژاردنی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئیمارات لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران یاری کرد، دەچێتە ڕیزی یەکێک لەو یانانەی کە پێش داخستنی پەنجەرەی گواستنەوەی خولی ئیمارات لە 5ی تشرینی یەکەمدا گفتوگۆی لەگەڵدا کردووە.

کەژاڵ حەمیدی