باڵەی خانمانی ئاسیا؛ هەڵبژاردەی ئێران پلەی حەوتمی بەدەست هێنا

(0) / / ورزش / زایەڵە وەرزش ئاسیا خانمان


5 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

ایەڵە ـــ هەڵبژاردەی تۆپی باڵەی ئافرەتانی سایپا گەیشته پلەی حەوتەمی  پاڵەوانییەتی یانەکانی ئاسیا.

ڕۆژی شەممە 29ی ئەیلول لە ڕۆژی حەوتەمی پاڵەوانێتی تۆپی بالەی یانەکانی ئاسیا بۆ ئافرەتانی 2024 دوو یاری بۆ دیاریکردنی پلەکانی پێنجەم تا هەشتەم لە شاری ناخن راچاسیما لە تایلەند بەڕێوەدەچێت.

هەڵبژاردەی تۆپی بالەی ئافرەتانی سایپا پاڵەوانی خولی نایابی ئێرانی ساڵی 1402 کە بەناوی وڵاتی ئێران بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەیەی کردووە لەیەکەم یاریدا ڕووبەڕووی یانەی کوای تسینگ (هۆنگ کۆنگ) بووەوە و بەبردنەوەی لەو تیپە یەکەم بردنەوەی لە پاڵەوانێتییەدا بەدەستهێنا

لەو یارییەدا قوتابیەکانی نیلوفر حوجەتی بە سێ سێتی یەک لە دوای یەک بە ئەنجامی 25-20 و 25-20 و 25-17 سەرکەوتنیان بە دەست هێنا و لە ڕیزبەندی حەوتەمی پێشبڕکێکه کەدا جێگیر بوون.

لە یارییەکی دیکەدا ، Duke Giang Chemical (تیپی دووەمی ڤێتنام) و Monolis SK Razers (فلیپین) ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە بۆ دیاریکردنی پلەکانی پێنجەم و شەشەمی پاڵەوانێتییەکە.

کەژاڵ حەمیدی