ئەو کەسانەی ئاوارەبوون لە سەردەمی رژێمی بەعسدا قەرەبوو دەکرێنەوە
(0) /
زایەڵە - قائیمقامیەتی سلێمانی:ئەوکەسانەی لە سەردەمی رژێمی بەعسدا ئاوارەبوون بۆ ئێران قەرەبوو دەکرێنەوە و پارە و زەوییان پێدەدرێت.
ئەمڕۆ کۆبونەوەیەکی گرنگ لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئەنجامدرا بۆ چۆنێتی راییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی لە سەردەمی رژێمی پێشووی عیراقدا ئاوارەی ئێران بوون.
کۆبونەوەکە بەسەرپەرشتی قائیمقامیەت ئاوات محەمەد- قائیمقامی سلێمانی و ئامادەبوونی بەڕێوبەری پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوبەر کۆچ و کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەڕێوەچوو.
باس لەو کارئاسانی و رێکارە کارگێڕییانە کرا کە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ڕاییکردنی مامەڵەی ئەو کەسانەی لەساڵی ١٩٦٨-٢٠٠٣ بەھۆی سیاسەتەکانی رژێمی پێشووی عێراقەوە ئاوارەی ئێران بوون و گەڕاونەتەوە.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: