ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە داخستنی شەقامێک
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم شۆفێران دەکات کە لە ڕێکەوتی 29/09/2024 کاتژمێر (06:00) ی ئێوارە شەقامی شوقەکانی دەروازە لە یوتێرنی یەکەم تا بەردەم پارێزگا بە ئاراستەی داخڵبوونی شەقامە سەرەکییەکە بەڕووی شۆفێراندا دادەخرێت بەمەبەستی هەڵکەندن و چاککردنی شەقامەکە، داواکارین شۆفێران تا تەواوبوونی کارەکان ڕێگا جێگرەوەکان بەکاربهێنن.
کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: