سەرۆکایەتی کۆماری عێراق: بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵڵا دەکەین

(0) / / عراق / زایەڵە عێراق حەسەن نەسروڵڵا تیرۆرکردن


2 كاتژمێر لەمەوپێش

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - سەرۆکایەتی کۆماری عێراق لەبارەی کوژرانی حەسەن نەسروڵا هاتە دەنگ  .

 دەقی ڕاگەیەندراوەکە:

بە توندی ئیدانەی تیرۆرکردنی بەڕێز حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دەکەین و هاوخەمی قوڵی خۆمان بۆ گەلی لوبنان و خانەوادەکەی و ئازیزانی دەردەبڕین بۆ ئەم ئازارە گەورەیە. 

سەرلەنوێ بەتوندی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییە دوژمنکارانەیەش دەکەین کە کرایەسەر گەلی لوبنانی برامان و بوەهۆی شەهیدبون و برینداربوونی سەدان کەس و کۆچکردنی هەزاران کەس لە ماڵ و ناوچەکانی خۆیان  لەکاتێکدا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێدەنگە.

کارکردنی دەستبەجێ لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ راگرتنی ئەم دەستدرێژییە پێویستییەکی بەپەلەیە بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە دژی گەلی فەڵەستینی برا لە کەرتی غەززە و رێگریکردن لە پەرەسەندن و هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی شەڕەکە، کە رەنگە ناوچەکە بەرەو ئاژاوە ببات.

سەرۆکایەتی کۆمار

کامەران کەریم