سازکردنی ڕوبۆتێکی نوێ کە بە گەڕان لە لەشدا نەخۆشینەکان دەرمان دەکات

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ڕۆبۆت لەش تەندروستی


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - توێژەرانی خەڵکی وڵاتی ژاپۆن بە کەڵک وەرگرتن لە بیرۆکەی هونەری ئوریگامی(هونەری دورست کردنی بیچمی گیانەوەران یان شتی تر بە دەق کردنی کاغەز) لە سازکردنی جۆرێک ڕوبۆتی مینیاتوریدا سەرکەفتنیان بەدەست هێناوە. ئەم جۆرە ڕوبۆتە بە هات و چۆ کردن لە جەستەی نەخۆشەکاندا دەرمانیان دەکات.

دوکتۆر رویک رنی ژائو و هاوڕێیەکانی توانیویانە ڕوبۆتێکی زۆر بچووکی بێسیم و دووژینە ساز بکەن کە دەتوانێ بە هەموو لایەکدا بسووڕێتەوە لە شوێنە وشک و تەڕەکانیشدا بە ئاسانی هات و چۆ کات.

کۆتەری ئەم ڕوبۆتە بچووکە 7.8 میلی مەتەر دەبێت و لەڕووی نموونەی ئوریگامی کرسلینک و بە پیوەندی نێوان وەرەقەگەلی میغناتیسی پێک هاتووە و بە ئاسانی دەتوانێ بچەمێتەوە کەوابوو بە ڕاحەتی لە هەموو ئەندامەکانی لەشدا هات و چۆ دەکات و دەوای ئاوەکی دەگەینێتە ئەو شوێنەی کە مەبەستە.

ئەم کۆڕی توێژینەوە لەو باوەڕەدان کە ڕوبۆتگەلی ئوریگامی بێسیم بەوەی کە زۆر بچووکن بەڵام کارکردی گەورە و بەرچاویان هەیە لە زانستی پیزشکیدا.