ئەگەری هەبوونی ئاو لە سەر مانگ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە مانگ ئاو چین


Jun 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لێزانانی خەڵکی وڵاتی چین ڕایانگەیاند بە پێی ئەو بەردانەی کە ئاسمان پێوی change_5 لەسەر ئەستێرەی مانگ کۆی کردۆتەوە ئەگەری هەبوونی ئاو(H2O) لەسەر ئەستێرەی مانگ هەیە.

لەنێو ئەو بەردانەدا کە ئاسمان پێوی change_5 کۆی کردبووەوە نیشانەگەلێ بوونی هەبوو کە هەواڵی هەبوونی ئاوی لەسەر ئەو ئەستێرە ئەدا، پاش تاقیکردنەوەی هەمان نیشانەگەل ئەگەری هەبوونی ئاو لەسەر ئەستێرەی مانگ، سەلمێندرا.

هەموو ئەو زانیاریانە و ئەو شتانەی کە لەمبارەوە دۆزراونەتەوە لە گۆڤاری زانستی Nature communi cations لەچاپ درا و بڵاو کرایەوە.

ئاسمان پێوی ناوبراو لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2020ی زایینیدا لەسەر ئەستێرەی مانگ نیشتەوە و نزیکەی 1.7 کیلۆگرەم بەرد و خاکی ئەو ئەستێرەیەی کۆ کردۆتەوە و هەروەها لە ئامێر و کەرەستەی تایبەتی خۆی بۆ ئەنازەگرتنی تێک ئاڵاوی کیمیایی ئەو جۆرگەلە کە کۆی کردبووەوە کەڵکی وەرگرت.

کۆڕێک لە لێزانانی زانستی چین بە پێی لێکدانەوەی ڕاستەوخۆ لەسەر جورگەلێ کە ئاسمان پێوی ناوبراو گواستیەوە بۆ سەر گۆی زەوین ئەرێیان داوە لەسەر هەبوونی ئاو لەنێو ئەو جۆرگەلەدا.

کاروڕەوتی چاوپێکەوتنی تلیسکۆپ و سەتەلایت پیشان ئەدات کە ئاو لەسەر ئەستێرەی مانگدا بە شێوازی هیدروکسیل یان H2O بوونی هەیە.