1 / 7
2 / 7
3 / 7
4 / 7
5 / 7
6 / 7
7 / 7

(0) / / فرهنگی / زایەڵە کۆنسێرت هونەریی حەسەن زیرەک سلێمانی


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - بە كۆنسێرتێكی هونەریی بەرز، یادی حەسەن زیرەك لە سلێمانی كرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی  ڕایگەیاند،  بە كۆنسێرتێكی هونەریی بەرز، پایتەختی رۆشنبیری یادی (50) ساڵەی كۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی كورد حەسەن زیرەك-ی بەرز راگرت و چەندین گۆرانی و ئاوازی حەسەن زیرەك لەلایەن بەشی هونەرەكانی میوزیكی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی  لە كۆنسێترێكدا پێشكەش بەئامادەبووان كرا.

لە كۆنسێرتەكەدا، كە بەئامادەبوونی جەماوەرێكی زۆر و لە هۆڵی رۆشنبیری بەڕێوەچوو، لە وتەیەكدا د.موحسین ئەدیب بەڕێوەبەری گشتیی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، چەند لایەنێكی كاریگەری هونەرە بەرزەكەی حەسەن زیرەكی باسكرد، كە دەنگێكە بۆ هەمیشە بە نەمری دەمێنێتەوە و هونەرەكەشی هەر لە لوتكەدا دەبێت. هەروەك ئاماژەی بەو خزمەتە زۆرەی زیرەك كرد كە لەماوەیەكی كورتی تەمەنیدا پێشكەش بە هونەری كوردیی كردووە.

پاشان، بەسەرپەرشتی هونەرمەند نەجات ئەمین كۆنسێرتی (ئارەقچن) دەستیپێكردو چەندین گۆرانی و ئاوازی زیرەك پێشكەش بە ئامادەبووان كرا.

ئامادەکردنی - کامەران کەریم