جگە لە کاریگەری دووکەڵی جگەرە لەسەر سیپەلاک، کاریگەریشە لەسەر پێستی مرۆڤ

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە هەمەڕەنگ جگەرە


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ توێژەرانی زانستگای کالیفوڕنیا ماوەیەکە لێکۆڵینەوەیەکیان کردووە لەسەر کاریگەری دووکەڵی جگەرە و  تێگەیشتن کە دووکەڵی جگەرە و نیکوتین کاریگەری زۆر خراپی هەیە لەسەر پێست و دووکەڵی جگەرە تەنانەت لە دووریشەوە کاریگەرە و پێویست ناکا حەتم بچێتە ناو سیپەلاکەوە تا زیاندەر بێت.

تا ئیستا پێمان وابوو دووکەڵی جگەرە تەنیا بۆ کەسانی جگەرەکێش یاخود ئەو کەسانەی کە لەنزیکەوە ئەو دووکەڵە هەڵدەکێشن و زیاد بۆنی دەکەن زیاندەر دەبێت، بەڵام ئیستا کۆڕێک لە ژینەوەرناسانی زانستگای کالیفوڕنیا(ریورساید) تێگەیشتن کاریگەری دووکەڵی جگەرە و نیکوتین لەسەر پێستی مرۆڤ زۆر زیاتر لەو شتەیە کە بیری لێ دەکەینەوە و پێویست ناکا ئەم ماکە شێرپەنجەهێنە بۆ زیان لێدانن حەتم بچێتە ناو سیپەلاکەوە، بەڵکوو ئەگەر تەنانەت لە شوێنێکدا تا 24 کاتژمێر لە جگەرەکێشان تێپەڕ بووبێت هێشتاکوو ئەو دووکەڵە کاریگەری خۆی دادەنێت و دەبێتە هۆی زیان لێ کەوتن بە پێستی مرۆڤ.

یەکێک لە توێژەرانی ئەم توێژینەوە لەمبارەوە دەڵێ: لەم لێکۆڵینەوەیدا بۆمان دەرکەوت پەیوەندی پێست و نیکوتین ئەگەری چاک بوونەوەی برین زۆر کەم دەکاتەوە و هەروەها دەتوانێ هەستیاری پێست هەمبەر بە چڵکی پێستی زیادتر کاتەوە و دڵەڕاوکێ (اکسیداتیو) لە خانەگەلی پێستدا پێکبهێنێ.