دۆزینەوەی سەدان لاشەی بێگیانی پەنگۆوەنی بچووکی ئاوی لە بەستێنەکانی نیوزلەنددا

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە ئاژەڵ پەنگۆوەن نیوزیلەند


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی پارێزەری ژینگەپارێزی نیوزلەند هەموو ڕۆژێ نزیک بە 200 لاشەی بێگیانی پەنگۆوەنی بچووکی ئاوی دەگاتە بەستێن و کەنار ئاوەکانی ئەو وڵاتە و ئەم مەرگ و لەناوچوونە بە هۆی گەرمبوونی زیاد لە ڕادەی ئوقیانووسەکانەوە ڕوو ئەدات.
ئەم جۆرە پەنگۆوەنە بچووکترین جۆری پەنگۆوەنی جیهانە و بە نێوی(chorea) نێوی لێ دەبرێت و لە باکووریترین بەشی دوڕگەی باکووریدا ژیان بەسەر دەبەن.
ئوقیانووسەکان 90 لە سەد بگرە زیاتریش لە گەرمای ناپێویست و زیادەی حەوای زەوین بۆ خۆ ڕادەکێشن.
بارودۆخ و چۆنیەتی کەش و هەوا زۆر کاریگەرە لەسەر حەشیمەتی پەنگۆنە بچووکە ئاوییەکان و زیاد بوونی گەرمای ئاستی ئاوەکان و هەوەها کەش و بای زۆر وشک، نەدۆزینەوەی خواردەمەنی و نەتانینی سازکردنی هێلانەی بۆ پەنگۆوەنەکان بەدی هێناوە.
پەنگۆوەنی ئاوی بچووک تا 25 سانتی مەتەر باڵادەکات و کێشی جەستەی تا نزیکەی یەک کیلۆگرەم دەگات. بە هۆی کەم بوونەوەی ئەم جۆرە پەنگۆوەنە لە دەیەکانی ڕابردوودا بە نێوی(جۆرێ کە مەترسی لەناوچوونی هەیە) ناویان لێ دەبرێت و پلە بەندی کراون.