نەژیڤانانی ژاپۆن بۆ یارمەتیدانی بەساڵاچووان ڕوبۆتی (بزنەکێوی)یان ساز کردووە

(0) / / هەمە ڕەنگ / زایەڵە بزنەکێوی ژاپۆن ڕۆبۆت


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە ـــ نەژیرڤانانی پیشە قورسەکانی کاوازاکی ژاپۆن، پەردەیان لادا لە دوایین داهێنانی خۆیان.

ڕوبۆتێکی چوارپێ بە نێوی بزنەکێوی کە بڕیار وایە یارمەتیدەری بەساڵاچووان بێ لە بەڕێوەبردنی ئیش و کاریاندا.

نموونەی ڕاستەقینەی ئەم بزنەکێوییە زۆرتر لە شاخەکانی ئەورووپا، ئاسیا و باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەفریقا بوونیان هەیە و دەژین.

جۆرە ڕوبۆتێ کە لەڕووی ئەم بزنەکێوییە ساز بووە بە مەبەستی هات و چۆ لە شوێنە ناڕێک و نالەبارەکاندا و هەروەها گواستنەوەی کەل و پەلی پێویست، پێک هاتووە. ئەم روبۆتە بۆ گواستنەوەی مرۆڤ و هەروەها بۆ بەڕێوەبردنی هەموو جۆرە ئەرک و ئیشێ زۆر بەکەڵک و سوودە.

ژاپۆن بەهۆی حەشیمەتی بەساڵاچووی، زۆر حەزی لە دۆزینەوەی ڕێگاگەلێکە بۆ یارمەتیدانی بەساڵاچووان.

ژاپۆن یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی پیشەسازییە کە حەشیمەتی بەساڵاچووی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕوو لە زیاد بوون دەکات و ئەمە کێشەسازە هەم لەبواری ئابوورییەوە هەمیش لەبواری سیاسییەوە.

نزیکەی 30 لەسەتی خەڵکی وڵاتی ژاپۆن بەساڵاچوون و تەمەنیان بانتر لە 65 ساڵ دەبێت و زۆربەی ئەم ڕەقەمیشە تایبەت بە ئافرەتانی ئەو وڵاتەیە.