هەژماری تووشبووان بە یاوی کریمەی کونگۆ لە وڵاتی ئێراندا ڕوو لە زیاد بوون دەکات
/
هەمە ڕەنگ
/
زایەڵە
کریمەی کۆنگۆ
ئێران
یاو
تا
نەخۆشی
زایەڵە - سەرۆکی ڕێکخراوەی وەیتاڵی وڵاتی ئێران هەواڵی زیاد بوونەوەی تووشبووان بە یاوی کریمەی کونگۆی ڕاگەیاند.
موحەمەد ئاقامیری سەرۆکی ڕێکخراوەی وەیتاڵی ئێران لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیونیدا گوتی: تا سێ ڕۆژی ڕابردوو 13 کەس لە خەڵکی وڵاتی ئێران تووشی یاوی کریمەی کونگۆ بوون و بەداخەوە یەک کەس خەڵکی شاری شادگانی سەر بە پارێزگای بەم هۆیەوە خووزستان گیانی لەدەست دا، ناوبراو وتیشی هەژماری تووش بووان خەریکە زیاد دەکات.
هەروەها ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاد: بە هۆی گران بوونی نرخی دەوا و واکسەنی ئاژەڵەوە ئەم نەخۆشینە لە ئێراندا بەم شێوازە پەرەی سەندووە.
سەرۆکی ڕێکخراوەی وەیتاڵی ئێران خەڵکی ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێ: بەرجد لە ناوەندە پەسن کراو و ئەرێ لێداروەکاندا ئاژەل بکڕن.
تێبينيێك بنێرە: