لەندەن: هیچ بەرنامەیێکمان بۆ بەشداریی لە هاوپەیمانیی ئێسرائیل دژی ئێران نییە

(0) / / جهان / زایەڵە بەریتانیا ئیسرائیل


Jun 27, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – بەرپرسێکی باڵای بەریتانیا جەختی لەسەر ئەوە کرەدوە کە وڵاتەکەی هیچ بەرنامەیێکی بۆ بەشداریی لە هاوپێمانێتی ئیسرائیل دژی ئێران نییە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئیسلامی ئێران – ئیرنا بە گێڕانەوە لە وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند کە لەندەن هیچ بەرنامەیێکی بۆ بەشداریی لە هاوپێمانێتی ئیسرائیل دژی ئێران نییە.

وتەبێژی بۆریس جانسۆن بۆ ئیرنا ڕایگەیاندووە کە سەرۆک وەزیران هیچ بەرنامەیێکی بۆ بەشداریی لە هاوپەیمانێتی ئیسرائیل دژی ئێران نییە.

لەم دواییانە بەنی گانتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ئەو ڕژێمە هاوپەیمانێتیەکی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران پێکهێناوە.

هاوکات ڕۆژنامەی وۆڵستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد کە کۆبوونەوەیێکی نهێنی بە بەشداریی بەرپرسانی سەربازیی ئیسرائیل و چەند وڵاتی عەرەبی لە ژێر چاودێریی ئەمریکا لە وڵاتی میسر بۆ تاوتوێ کردنی دۆسیەی ئێران و بەرەنگاربوونەوەی ئەم وڵاتە بەڕێوەچووە.