وەزیری دەرەوەی ئێران لەمەڕ هێرشی سەربازیی بۆ سەر سووریا چی بە ئەردۆغان وت؟

(0) / / ترکیه / زایەڵە سووریا ئێران تورکیا پەکەکە یەپەگە قەسەدە


Jun 28, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە – وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا سەبارەت بە پرسی سووریا، وێڕای ڕۆشنایی خستنەسەر سیاسەت و هەڵوێستی وڵاتەکەی، جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە ڕێگەچارەی سیاسی تەنیا ڕێگای چارەسەریی قەیرانی سووریایە.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی ڕابردوو و لە میانەی سەفەری بۆ تورکیا لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی ئەو وڵاتە دیداری کرد.

سووریا یەکێک لە تەوەرەکانی ئەم کۆبوونەوەیە بووە و وەزیری دەرەوەی ئێران وێڕای جەخت لەسەر پێویستی دووری گرتن لە هەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی، ئامادەیی تاران بۆ ئاسانکاریی لە گفتوگۆ لەپێناو کەم کردنەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکان لە سووریای ڕاگەیاند.