بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان گەیشتووە و پاش پشکنین دەست بەدابەشکردن ئەکرێت
(0) /
زایەڵە - بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی ئاشکرای کرد، شەکر و زەیت و برنج و دۆشا و گەیشتووەتە کوردستان و پاش پشکنین دابەش ئەکرێت.
نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئهمڕۆ چوارشهممه٢٩-٦-٢٠٢٢ ڕایگەیاند ، بەشەخۆراکی چوارەم بەردەوام دێت و دابەش ئەکرێت و شتێکی کەم ماوە و تەواو ئەکرێت .
سەبارەت بە دابەشکردنی سەبەتەی پێنجەمی بەشەخۆراک، نەوزاد شێخ كامیل وتی ، بەشەخۆراکی پێنجەم شەکر و زەیت و بڕێک برنج و دۆشاو و ئاری نۆک (لهتكهنۆك) بەشێکی گەیشتووە و پاش پشکنینی لەلایەن کوالێتیی کۆنتڕۆڵی وەزارەتی تەندروستی دەست بەدابەشکردن ئەکرێت .
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی جەختی کردەوە ،هەندێک ماددەی خۆراک ماون، کە هاتن و له پشکنینەکان دەرچوون، ناوەستین ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشکردنیان ئەکەین .
ئامادەکردنی-کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: