ڕۆژانە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە گەرمیان بە گوێرەی خواستی ھاوڵاتیان دابەش ئەکرێت

(0) / / کردستان / زایەڵە بەنزین هاوڵاتی گەرمیان


Jun 30, 2022

قەبارەی فۆنت:

زایەڵە - لەمەودوا ڕۆژانە بەنزینی پاڵپشتیکراو لە گەرمیان بە گوێرەی خواستی ھاوڵاتیان و شۆفێران دابەش دەکرێت و بەو ھۆیەشەوە گرفتی قەرەباڵغی بەنزینخانەکان نەماوە.

یادگار فەتاح بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان بەزایەڵەی  ڕاگەیاند، ڕۆژانە لە پێنج بەنزیخانە لە قەزاکانی کەلار و کفری، بەنزینی پاڵپشتیکراو بە ٨٠٠ دیناری و ٦٩٠ دیناری دابەش دەکرێت، بۆ پڕکردنەوەی خواستی شۆفێران و ھاوڵاتیان.

ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ چاودێریکردنی کوالیتی بەنزینەکەش، ڕۆژانە پشکنین بۆ ئەو دوو جۆرە بەنزینە دەکرێت و شیاون بۆ بەکارھێنان.

ڕۆژانە ناوچەی گەرمیان پێویستی بە ٢٠٠ ھەزار لیتر بەنزینە، بۆ ئەو مەبەستە ڕۆژانە ھەشت تانکەر بەنزین دێتە ناوچەکە و دوو تانکەری بە نرخی ٦٩٠ دینار دەدرێت بە شوفێرانی پاس و تەکسی و چوار تانکەری دیکەیش بە ٨٠٠ دینار دابەش دەکرێت.

ئامادەکردنی- کامەران کەریم