قایمقامی سەیدسادق بۆ زایەڵە: لە دوای کاتژمێر ١٢ی شەوان سەرجەم کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد دابدەخرێت
(0) /
زایەڵە - قایمقامی سەیدسادق ڕایگەیاند بڕیار دراوە لە دوای کاتژمێر (١٢) ی شەوان سەرجەم کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد دابخرێن.
دیاری ڕەفیق قایمقامی قەزای سەیدسادق لەوتووێژی لەگەڵ پەیامنێری زایەڵە ڕایگەیاند ، لە پێناو پاراستنی باری ئەمنی و سەرو ماڵی هاووڵاتیان و بە هاکۆمەڵایەتیەکانی قەزاکەمان دوای ڕوودانی چەندان ڕووداوی ناخۆش و دڵتەزێن ، بریاریارماندا دا بە هەندێک ڕێنمایی و قەدەغەکردنی چەند دیاریدەی تر ، بۆ ئەو مەبەستە هەر خاوەن شوێنێک پابەند نەبیت بە توندی ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەکەینەوو و مۆڵەتی کارکردنی لێ وەر دەگرینەوە.
وتیشی، لەبڕیارەکان بریتین لە داخستنی سەرجەم کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد و گەیم سەنتەر و کافیەکان دوای کاتژمێر (١٢)ی شەو تا کاتژمێر (١٠) ی بەیانی .قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی مێرد منداڵانی خوار (١٨) ساڵ بۆ ناو کافتریاکان هۆڵەکانی بلیارد و کافیەکان و مێرد منداڵی خوار (١٢) ساڵ بۆ گێم سەنتەرەکان . دەست بەسەردا گرتنی ( چەک ، چەقۆ ، بۆکس خنجەر و هاوتاکانی ) لە ناو کافتریا و هۆڵەکانی بلیارد ، لە ناو هەر شوێنێک دەستی بەسەردا بگیرێت شوێنەکەی دادەخرێت .
ڕونیشیکردەوە ، هەروەها دەست بەسەردا گرتنی ( ئۆتۆمبیلی جام ڕەش و ماتۆڕ سکیلی بێ سەرەتا ).قەدەغەکردنی لە بەرکردنی پۆشاکی سەربازی لە لایەن ئەو هاووڵاتیانەی کە لە هیج دام و دەزگایەکی ئەمنی کارمەند نین . قەدەغەکردنی هەموو جۆرە قومار کردنێک لە ناو هۆڵەکانی بلیارد و گەیم سەنتەرەکان .دەرچوونی شەوانەی مەفرەزەکان لە هێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێری کردنی سەرجەم ئەو شوێنانە و ناوبازار و کوچەو کۆڵانەکانی بە مەبەستی بنبڕکردنی ئەو دیاریدانەی کە دەبنە هۆی بیزارکردنی هاووڵاتیان.
هێمای بەوەشکرد ، داواکارین لە دایکان و باوکانی ئازیز ، کە بە وردی چاودێری منداڵەکانیان بکەن و ڕێگەیان پێ نەدەن تا درەنگانێکی شەو لە بازار و کوچەو کۆڵانەکاندا بمێننەوە ، تا نەبێتە هۆی ڕووداوی نەخوازرا و کێشە و گرفت بۆ خۆیان هاووڵاتیانی تر .
ئامادەکردنی- کامەران کەریم
تێبينيێك بنێرە: